دوو بوومەلەرزە سنووری نێوان عێراق و ئێرانی هەژاند

عێراق 4 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: دەستەی بوومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند، دوو بوومەلەرزەی لەدوای یەک سنووری نێوان عێراق و ئێرانی هەژاندووە.

راگەیەندراوی فەرمی: بەپێی راگەیەندراوەکەی دەستەی بومەلەرزەزانی عێراق، بوومەلەرزەکان لە سنووری پارێزگای ئەهوازی ئێران روویانداوە و لە عێراقیش سنووری پارێزگای میسانی هەژاندووە.

ئەمەش هەیە: بومەلەرزەی یەکەمیان گوڕەکەی 4.7 پلە و بومەلەرزەی دووەم 5.2 پلەی رێختەر بووە.

ئاماژە بەوەشکراوە: بوومەلەرزەی یەکەم لە کاتژمێر 09:48 روویداوە لە قووڵایی 10 کیلۆمەتر بووە و دووەمیان لە کاتژمێر 09:55 روویداوە لە قووڵایی 12 کیلۆمەتر بووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا