بابەتە سەرەکیەکە: دادگای فیدراڵی عێراق سکاڵاکەی سەرۆک کۆماری عێراقی یەکلایکردەوە کە لەسەر سەرۆک
وەزیرانی عێراق و وەزیری دارایی عێراق تۆماریکردبوو، بڕیاریدا بە تەوتینکردنى موچەى موچەخۆرانى هەرێمى کوردستان بە گوێرەى رێنماییەکانى بانکى ناوەندیی عێراق.
ئەوەیی پێویستە بیزانیت: لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق داوایكردبوو وەزارەتی
دارایی عیراق پابەند بكرێت بە دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و بە بانكیكردنی
موچەكانیان.
زانیاری زیاتر: بە پێی بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵی، پێویستە پرۆسەى تەوتینی موچەى موچەخۆرانى هەرێمى کوردستان بەگوێرەى رێنماییەکان و لە بانکەکانی سەر بە بانکى ناوەندیی بێت و جێبەجێکردنیی بە هەماهەنگی لەنێوان وەزارەتى دارایی عێراق و وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان بێت.
هاوکات: لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیدا هاتووە، پێویستە فەرمانبەران ئازادبن، لەهەر بانکێک دەیانەوێت موچەکانیان بەبانکى بکەن.