وەزارەتی نەوتی عێراق: بەرهەمهێنانی نەوت بۆ حەوت ملیۆن بەرمیل بەرزدەکەینەوە

عێراق 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە پێنج ساڵی داهاتوودا بەرهەمی نەوت دەگەیەنینە حەوت  ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا.

لێدوانی فەرمی: عەلی مەعرەج، بریكاری وەزارەتی نەوت رایگەیاند، وەزارەت پلانی هەیە لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا توانای بەرهەمهێنانی نەوت بۆ حەوت ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزبکاتەوە.

ئەوەشی وت: ئەم ئاستە لە بەرهەمهێنان دەتوانرێت لە ڕێگەی گەڕی پێنجەمی مۆڵەتپێدان و هاوپێچەكانی، شەشەم و ئەو گرێبەستانەی ئەنجامدراون بەدیبێت، جگە لە پەرەپێدانی کێڵگەکانی ئەرتاوی، ئیبن عومەر، و توبا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا