رۆیتەرز: ئەمریکا فشار لە عێراق دەکات هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە

درێژتر لە هەواڵ 17 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، فشار دەخاتە سەر عێراق بۆ ئەوەی رێگە بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بدات، ئەگینا سزای بەسەردا دەسەپێنێت.

کێ وتی: ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری هەشت سەرچاوەوە بڵاویکردەوە: ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، فشار دەخاتە سەر عێراق تاوەکو رێگە بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بدات، ئەگینا هاوشێوەی ئێران سزا بەسەر عێراق - دا دەسەپێنێت.

ئەمەش هەیە: ئەوەشخراوەتەرو، دەستپێکردنەوەی خێرای هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمەوە یارمەتیدەر دەبێت بۆ بۆ کەمکردنەوەی ئاستی هەناردەی نەوتی ئێران، کە واشنتن دەیەوێت لە چوارچێوەی هەڵمەتی "زۆرترین فشار"ـی ترەمپ دژی تاران، هەناردەی نەوتی ئەو وڵاتە بۆ سفر کەم بکاتەوە. 

چی تر: ئاماژە بەوەشکراوە، حکومەتی ئەمریکا دەیەوێت ئێران لە ئابوری جیهانی داببڕێت و داهاتی هەناردەکردنی نەوتی وڵاتەکە نەهێڵێت ئەمەش بە ئامانجی خاوکردنەوەی پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی ئێران.

زیاتر: زیادبونی فشارەکانی ئیدارەی نوێی ئەمریکا بزوێنەرێکی سەرەکییە لە پشت راگەیەندراوەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق-ـە كە رایگەیاندبو، هەفتەی داهاتو هەناردەكردنی نەوتی هەرێم دەستپێدەكاتەوە.

هاوکات: ترەمپ داوای محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردوە، پەیوەندییە ئابوری و سەربازییەکانی لەگەڵ ئێران بپچڕێنێت. 

Alternate Text

دوایین هەواڵ

نرخی زێڕ بەرزبووەوە

ئابوری 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا