بابەتە سەرەکیەکە: قوباد
تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی
رۆژی جیهانی زمانی دایک - ـەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.
پەیامی فەرمی: قوباد
تاڵەبانی رایگەیاند؛ لە رۆژی جیهانی زمانی دایکدا، سەری رێز
دادەنوێنین لە ئاست هەموو ئەو نووسەر و شاعیر و زمانزان و خەمخۆرانەی خزمەتی زمانی
کوردییان کردوە و گەشەیان پێ داوە.
ئەمەشی وت: سەرباری ئەو هەموو فشار و هەڕەشەیەی لەسەر زمانەکەمان
هەبووە و هەیە، ئەوان وەک پارێزەری زمانی کوردی تاڵی و شەونخونی و زۆریان چەشت تا
پارێزگاری لە زمانی کوردی وەک ناسنامەی نەتەوەکەمان بکەن.
زیاتر: لەم قۆناغەدا بۆ ئەوەی بتوانین زمانەکەمان بپارێزین دەبێت
گەشەی پێ بدرێت و پشتگیری ئەو کەسە دڵسۆز و خەمخۆرانە بکەین کە هەوڵ دەدەن زمانی
کوردی لەگەڵ زانستەکان جۆراوجۆرەکان و گۆڕانکارییەکانی ئەم سەردەمە بگونجێنن.
من کوردم...
زمانی دایکم کوردییە...