پاسپۆرتی سلێمانی: تا ئێستا زیاتر لە دو ملیۆن هاوڵاتی بون بە خاوەنی پاسپۆرت

درێژتر لە هەواڵ 15 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند، پلانەکانمان بۆ دەرهێنانی پاسپۆرت گۆڕاوە، ئێستا هاوڵاتی بەگوێرەی ئەو کاتەی دیاری دەکات سەردان دەکات.

لێدوانی تایبەت: سالار عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی لە چاوپێکەوتنێکدا لە بەرنامەی "دیداری تایبەت" بە BMC رایگەیاند: پلانەکانمان بۆ دەرهێنانی پاسپۆرت گۆڕاوە،ئێستا هاوڵاتی بەگوێرەی ئەو کاتەی لە ڕێگەی سیستمە ئەلکترۆنیەکەوە دیاری دەکات سەردان دەکات.

ئەمەشی وت: بەگوێرەی ئەو ئامارانەی لە بەردەستن، لە رۆژی دروستبونی پاسپۆرتەوە، زیاتر لە دو ملیۆن و 255 هەزار هاوڵاتی لە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بون بە خاوەنی پاسپۆرتی جۆری Aـی پێشو و Bـی کە ئەم ئەلکترۆنیە نوێیەی ئێستایە.

زیاتر: تاوەکو ئێستا پێداویستیەکانی تی موبایل، بۆ سیستمی نوێ دابین نەکراوە، بەڵام هەواڵ هەیە لەم نزیکانەدا دابین بکرێت و ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان خولی فێربون ببینین.

هاوکات: ئەمەش زیاتر بۆ ئەو حاڵەتە خێرایانەیە کە نەخۆش یاخود هاوڵاتییەکە ناتوانێت سەردانمان بکات، ئێمە سەردانی دەکەین و کارەکەی بۆ جێبەجێ دەکەین.

چی تر: لە وەڵامی ئەوەی کە بەڕێوەبەرایەتیەکە کارمەندی کەمی هەیە؛ عەمید سالار وتی؛ کاتێک فەرمانگەکە دامەزرا میلاکەکەی چەند کەسبوە تاوەکو ئێستا هەر ئەوەنەیە و زیادی نەکردوە، لە ئێستاشدا بوین بە پێنج فەرمانگە و کارمەندانی ئێرە بۆ هەر پێنج فەرمانگەکە کاردەکەن.

وتیشی: لە ماوەی چەند ساڵی رابردودا نزیکەی 70 کارمەند خانەنشین بون یاخود دەستیان لەکارکێشاوەتەوە، یان دورخراوەتەوە "فەسڵکراوە"، هەوڵمانداوە کە کەسی دیکە دابمەزرێنین بەڵام بەهۆی ئەو بارودۆخەی ئێستا هەیە جێبەجێ نەبوە.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

نرخی زێڕ بەرزبووەوە

ئابوری 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا