بابەتە سەرەکیەکە: بافڵ
جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ستیڤن
بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.
راگەیەندراوی
فەرمی: نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی یەکێتی بڵاویکردەوە: لە کۆبونەوەکەدا پێشهات و
روداوە سیاسی، ئابوری و ئەمنییەکانی ناوچەکە تاوتوێکرا و جەخت لە هەماهەنگی نێوان
لایەنەکان و پێویستی پاراستنی سەقامگیری و ئارامی کرایەوە.
ئەمەش
هەیە: هەر لە کۆبونەوەکەدا سەرۆکی یەکێتی، لەبارەی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی
نوێی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ دەربەستانە بۆ باشترکردنی دۆخی هەرێمی کوردستان،
ژیانی خەڵکەکەمان و بنیادنانی حکومەتێکی بەهێز لە هەوڵی بەردەوامداین و پەرۆشین بۆ
گۆڕانکاری ریشەیی لە بەڕێوەبردنی وڵاتەکەمان بە ویست و بەرژەوەندی هاوڵاتیان.
زیاتر:
لەبارەی کێشەکانی بەغدا و هەولێر، بافڵ جەلال تاڵەبانی، جەختی لە چارەسەرکردنی
کێشەکان لەسەر بنەمای دەستور و لێکتێگەیشتن و رێککەوتنە سیاسییەکان کردەوە و وتی؛
دەبێت هەمومان بەرپرسیارانە ئەم دۆخە لەبەرچاوبگرین و زەمینەی زیاتر بڕەخسێنین بۆ
گەیشتن بە ئەنجامێک کە لە بەرژەوەندی خەڵک وڵاتەکەماندا بێت.