سبەی وەزیری دەرەوەی سوریا سەردانی بەغدا دەکات

عێراق 14 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وەزیری دەرەوەی حکومەتی نوێی سوریا سبەی شەممە، سەردانی بەغدا دەکات و لەگەل بەرپرسانی وڵاتەکە کۆدەبێتەوە.

کێ وتی: میدیاکانی عێراق لە زاری سەرچاوە سیاسییەکانیانەوە بڵاویانکردەوە: سبەینێ ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا، بە سەردانێكی فەرمی دەگاتە بەغدای پایتەخت، سەردانەكەش تەنیا ماوەی یەک رۆژ دەخایەنێت.

ئەمەش هەیە: لە سەردانەکەیدا شەیبانی، لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لە بەغدا كۆمەڵێک دۆسییەی هاوبەشی ئەمنی و ئابوری و بازرگانی نێوان هەردو وڵات تاوتوێ دەكات.

بیرخستنەوە: هەفتەی رابردو فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، بانگهێشتی فەرمی ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریایی کردوە بۆ ئەوەی سەردانی بەغدا بکات.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

نرخی زێڕ بەرزبووەوە

ئابوری 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا