بابەتە
سەرەکیەکە: بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە دامەزراوەی
ڤیم بەشداریکرد لە رێورەسمی ماڵئاوایی لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق
کە بەهۆی کۆتاییهاتن بە ئەرکەکەی لە عێراق رێکخرابو.
راگەیەندراوی
فەرمی: نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی یەکێتی بڵاویکردەوە: لە رێورەسمەکەدا کە قوباد
تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران و د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ئامادەیبون، بافڵ
جەلال تاڵەبانی، سوپاس و پێزانینی دەربڕی بۆ رۆڵی گرنگی باڵیۆزی بەریتانیا کە لە
ماوەی کارکردنی لە عێراق و هەرێمی کوردستان، هاریکار و پشتیوان بو لە سەرخستنی
پرۆسەی سیاسی و لێکنزیککردنەوەی لایەنەکان و پاراستنی سەقامگیری سیاسی و ئاسایش لە
وڵاتدا.
زیاتر:
سەرۆکی یەکێتی، هیوای سەرکەوتنی بۆ ستیڤن هیچن لە ئەرکی داهاتویدا خواست و
داوایکرد وەک هەمیشە پشتگیری لە مافەکانی گەلی کورد و بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی
نێوان گەلی کورد و بەریتانیا بکات لەچوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان.