بابەتە سەرەکیەکە: ئەندامێکی
لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دەبێت سەرجەم موچەخۆرانی هەرێم
هاوشێوهی موچهخۆرانی عێراق، موچەكەیان "تەوتین" بكرێت.
لێدوانی
فەرمی: د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، لە رێورەسمی
کردنەوەی ناوەندی دارایی و بازرگانی لە سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگهیاند:
كردنەوەی ئەم ناوەندە لە سلێمانی هەنگاوێكی گرنگە بۆ برەودان بە کەرتە بازرگانییەكان
و كاریگەریی دەبێت لەسەر کەرتی بازرگانی له ههرێمی كوردستان.
زیاتر:
بابەتی تەوتین، بابەتێکە پەیوەندی بە بڕیاری دادگای فیدراڵیەوە هەیە، کە دەبێت هەمو
موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی موچەخۆرانی عێراق لە رێگەی بانکەوە وەربرگرن،
موچەکانیان "تەوتین" بکرێت.
چی تر:
بونی ژمارەیەک لە لقی ئەو بانکانەی کە پڕۆسەکە جێبەجێدەکەن لەم ناوەندەدا ئاسانكاریی
دەکات بۆ موچەخۆران كە بتوانن موچەكەیان لە رێگای هەژمارە بانکیەکانیانەوە وەربگرن.