خامنەیی: چاوەڕوانی هەنگاوی قەتەرین بۆ گەڕاندنەوەی پارەکانی ئێران

درێژتر لە هەواڵ 1 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری قەتەر لەگەڵ عەلی خامنەیی رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبوەوە.

لێدوانی فەرمی: ئاژانسی هەواڵی مێهر بڵاویکردەوە: لە کۆبونەوەکەدا، خامنەیی رایگەیاند؛ ئێمە وڵاتی قەتەر بە وڵاتێکی دۆست و برا دەزانین، هەرچەندە هێشتا پرسی ناڕون و چارەسەرنەکراو هەن، وەک گەڕانەوەی پارە بلۆککراوەکانی ئێران کە لە کۆریای باشورەوە گواستراونەتەوە بۆ قەتەر.

ئەمەش هەیە: ئەگەر ئێمە لە شوێنی قەتەر بوینایە، فشارەکانی ئەمریکامان پشتگوێ دەخست و داواکارییەکانی لایەنی بەرامبەرمان دەگەڕاندەوە، چاوەڕوانی کردەوەی لەو شێوەیەین لە قەتەر.

زیاتر: رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، هیوای خۆی دەربڕی کە رێککەوتنەکانی تاران بە قازانجی هەردو وڵات بێت و هەردولا زیاتر لە جاران بتوانن ئەرکی دراوسێیەتی خۆیان جێبەجێ بکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا