ناوی دەرچوانی بەشە پزیشکییەکان بۆ دامەزراندن رەوانەی بەغدا دەکرێت

درێژتر لە هەواڵ 1 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وەزارەتى خوێندنى باڵاى هەرێم ناوى دو هەزار و 269 دەرچوى بەشە پزیشکییەکان بەمەبەستى دامەزراندن ئاراستەى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى عێراق دەکات.

راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند:  لەسەر داواى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى عێراقى فیدرال و لە ڕێگەى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا، ناوى دو هەزار و 269  دەرچوى بەشە پزیشکی و تەندروستییەکان لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى خوێندنى (2023-2024) کە دانیشتوى ناوچەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستانن بەمەبەستى دامەزراندن لەسەر میلاکى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى عێراقى، ئاراستەى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا دەکات.

ئەمەش هەیە: نوسراوەکە بە واژۆی د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە ژمارە 4004 ئەمڕۆ پێنجشەممە بە زمانى عەرەبى ئاراستەى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا کراوە و تیایدا چەندین دۆکیۆمێنت، بەڵگەنامەى فەرمى کە بریتین لە؛ ناوى دەرچوانى بەشە پزیشکى و تەندروستییەکان و بڕیارى زانکۆیی دەرچوان لەخۆدەگرێت.

زیاتر: لە نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە لە بەغدا ئاراستەى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى عێراقى فیدرال دەکرێت بە مەبەستى دامەزراندنیان.

بۆ خوێندنەوەی دەقی نوسراوەکە کلیک لێرە بکە

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا