بابەتە سەرەکییەکە: وەزیری دەرەوەی روسیا ستایشی دۆناڵد
ترەمپ دەکات لە بەرامبەر هەڵوێستی ناوبراو بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکرانیا.
چی وت: سێرگی لاڤرۆڤ رایگەیاند: بۆچونی دۆناڵد ترەمپ
سەرۆکی ئێستای ویلایەتە یەکگرتوەکان ئەمەریکا پێچەوانەی ئەو خۆبەزلزانییەیە کە
کاریگەری لەسەر ئیدارەکەی جۆ بایدن هەبو.
ئەمەشی وت: ئەوروپا بەرپرسیارە لەو دۆخەی ئێستا لە
ئۆکرانیا هەیە و هەوڵ دەدات درێژە بە ململانێکانی ناوچەکە بدرێت.