بابەتە سەرەکیەکە: میدیاکانی
ئێران بڵاویانکردەوە، محەممەد جەواد زەریف، یاریدەدەری سەرۆککۆماری وڵاتەکە بۆ کاروباری ستراتیژی دەستیلەکارکێشایەوە.
کێ
وتی: ئاژانسی
هەواڵی مێهر بڵاویکردەوە: محەممەد جەواد زەریف، یاریدەدەری سەرۆککۆماری ئێران بۆ
کاروباری ستراتیژی دەستیلەکارکێشایەوە.
زیاتر:
دەستلەکارکێشانەوەی زەریف دوا بە دوای دورخستنەوەی
عەبدولناسر هیمەتی، وەزیری دارایی و ئابوری دێت لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان.
باگراوند: مەسعود پزیشکیان، 1ـی 8ـی 2024، ناوبراوی وەک جێگری سەرۆککۆمار بۆ
کاروباری ستراتیژی دەستنیشانکرد و بەرپرسیارێتی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیژیی
سەرۆکایەتی پێسپارد.