بابەتە سەرەکیەکە: ڤۆلۆدیمێر زیلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا، دوای
کۆبونەوەی لەگەڵ سەرکردەکانی بەریتانیا و یەکێتی ئەوروپا وتارێکی پێشکەشکرد.
چی وت:
سەرۆکی ئۆکراینا رایگەیاند؛ هەوڵی دیپلۆماسی زیاتر دەدەین بۆ ئەوەی لەگەڵ واشنتۆن
هاوتەریب بوەستین.
ئەمەشی
وت: دیپلۆماسی بۆ ئاشتی دەبێت، بۆ ئەوەی هەمومان پێکەوە بین، ئۆکراینا، هەمو
ئەوروپا و بە دڵنیاییەوە ئەمریکاش.
چی تر:
بێگومان ئێمە گرنگی ئەمریکا دەزانین و سوپاسگوزارین بۆ ئەو هەمو
پشتگیرییەی کە لە ئەمریکاوە وەرمانگرتوە، رۆژێک نەبوە تێبپەرێت و هەستمان بەم
سوپاسگوزارییە نەکردبێت.
زیاتر:
پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا بەردەوام دەبێت و ئامادەین رێککەوتنی کانزاکان
لەگەڵیاندا واژۆ بکەین، هاوکات بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی رودەدات و بە لەبەرچاوگرتنی پشتگیرییەکان، گۆڕینی من ئەوەندە ئاسان نابێت.