لەبارەی پڕۆسەی ئاشتییەوە مەسعود بارزانی لەگەڵ شاندێکی هاوبەشی باکور کۆبوەوە

درێژتر لە هەواڵ 6 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ شاندێکی هاوبەشی سێ پارتی باکوری کوردستان کۆبوەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە: شاندە هاوبەشەکەی باکوری کوردستان پێکهاتبون لە مستەفا ئوزچەلیک سەرۆکی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان، بایرام بۆزیەل سەرۆکی پارتی سۆسیالیستی کوردستان، دۆزگین کاپلان سەرۆکی پارتی ماف و ئازادییەکان و مەسعود تەک جێگری سەرۆکی پارتی سۆسیالیستی کوردستان و محەمەد شیرین تەیمور لە پارتی ماف و ئازادییەکان.

چی تر: لە دیدارەکەدا بە وردی بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا و کاریگەرییەکانی لەسەر کۆی پڕۆسەی سیاسی و دۆزی کورد لە ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا و جەختیش لە پاڵپشتیکردنی پڕۆسەی ئاشتی و گەیشتن بە چارەسەر لە تورکیا کرایەوە.

هاوکات: باس لە دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و بە تایبەتی سوریا کرا، مەسحود بارزانیش بەرچاوڕونیی پێویستی بۆ شاندی میوان لەبارەی بارودۆخ و دواڕۆکی کورد و دەرفەت و هەڕەشەکان خستەڕو.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا