''یەدەگی زێڕ بە رێژەی 45.1% زیادی کردووە''

ئابوری 10 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، کە یەدەگی وڵاتەکەی لە زێڕ، بەڕێژەی 45.1% زیادیکردووە.

راگەیەندراوی فەرمی: بانکی ناوەندیی عێراق بڵاویکردەوە،''لە چارەکی چوارەمی ساڵی  2025  بەراورد بە ھەمان چارەکی ساڵی رابردوو بەڕێژەی 45.1% یەدەگی زێڕ لە عێراق زیادیکردووە، لە (12.29) تریلیۆن دینار لە چارەکی چوارەمی ساڵی 2023 بۆ (17.83) تریلیۆن دینار بۆ هەمان چارەک لە ساڵی 2024 زیادی کردووە، ئەوەش لە ئەنجامی زیادبوونی یەدەگی زێڕ و بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا.

ئاماژە بەوەشکراوە: گەشەی یەدەگی عێراق لە زێڕ، سوودێکی زۆری ھەیە، چونکە سەقامگیری ئابووری و دارایی بەھێز دەکات، ھەروەھا ئامرازێکی گرنگە بۆ دەستێوەردان لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا