بابەتە سەرەکییەکە: سەرەڕای قەدەغەکردنی لە سلێمانی دەست بەسەر نزیکەی پێنج
تۆن جگەری بەستوودا گیرا .
کێ وتی: گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە
کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دەستیان بەسەر 250 کارتۆن جگەری بەستووی
هاوردەکراودا گرت کە دەکاتە نزیکەی پێنج تۆن.
ئەوەشی وت: پێویستە ئەو خۆراکانە لە
خاڵە سنوورییەکاندا پشکنینیان بۆ بکرێت و دواتریش پێویستە بە شێوازێکی گونجاو
بگوازرێنەوە و هەڵبگیرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد: دوای ئەوەی راپۆرتەکەی
دێتە بەردەم لیژنەی باڵا بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ ئەو کەسەدا دەکرێت کە سەرپێچی
کردووە.