جەبار گۆران: ویستی خەڵک بۆ کڕینی دۆلار کەمبەوەتەوە

ئابوری 8 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی هۆکارەکانی دابەزینی بەهای دۆلار رادەگەیەنێت.

لێدوانی فەرمی: جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دراوەکەی شاری سلێمانی بەمیدیای فەرمی یەکێتی راگەیاند، رێکارەکانی بانکی ناوەندی هۆکارە بۆ بەرزبونەوەی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار.

ئەوەشی وت: حەواڵەی دەرەوەی وڵات زۆر خێرا بووە لەرێگەی سەکۆ ئەلکترۆنییەکانەوە و بازرگانەکان کەمتر لەبازاڕدا پارەکانیان دەگۆڕنەوە بە دۆلار و بۆ گۆڕینەوەی پەنا بۆ بانکە ئەلکترۆنییەکان دەبەن.

ئاماژەی بەوەشکرد: هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز و کەمبوونەوەی جوڵەی بازرگانی لەبازاڕ یەکێکی دیکەیە لەو هۆکارانەی کە نرخی دیناری بەرامبەر بە دۆلار بەرزکردووەتەوە.

هاوکات: جەبار گۆران باسی لەوەشکرد، هۆکارێکی دیکە بۆ کەمبونەوەی نرخی دۆلار ئەوەیە کە کۆمپانیایەکی گەورە لەهەرێمی کوردستان قیستی دیناری لەسەرە و دۆلارێکی زۆری خستووەتە بازاڕەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا