ئەمریکا بۆ زیلێنسکی: سەرکردەیەکمان دەوێت ئاشتی خوازبێت

درێژتر لە هەواڵ 8 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی رایگەیاند، پێویستمان بە سەرکردەیەکە بتوانێت مامەڵە لەگەڵ روسیادا بکات بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگ.

لێدوانی فەرمی: مایک واڵتز راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی بە CNN راگەیاند: واشنتن دەیەوێت ئاشتییەکی هەمیشەیی لە نێوان مۆسکۆ و کیێڤ بێنێتە ئاراوە کە تێیدا دەبێت سازش لەسەر خاک بکرێت لە بەرامبەر گرەنتییە ئاسایشییەکان کە ئەوروپا سەرپەرشتییان دەکات.

ئەمەش هەیە: سەبارەت بە دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی ئۆکراینا وتی؛ ئێمە پێویستمان بە سەرکردەیەکە کە بتوانێت مامەڵە لەگەڵ ئێمە و روسیادا بکات بۆ کۆتایی هێنان بەم جەنگەی کە ئێستا هەیە، هەروەها ئاشتی خوازبێت.

چی تر: ئەگەر دەربکەوێت پاڵنەری تایبەتی یاخود پاڵنەرە سیاسییەکانی سەرۆک زیلێنسکی دورە لە کۆتایی هێنان بە شەڕەکە لە وڵاتەکەیدا، ئەوا ئەو کاتە پێم وایە کێشەیەکی راستەقینەمان لەبەردەستدا دەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا