بکوژی هاوڵاتییەکەی سەرچنار دەستگیركرا

درێژتر لە هەواڵ 8 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، بە تۆمەتی كوشتنی هاوڵاتییەک، لە لایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییــەوە تۆمەتبارێک دەستگیركرا.

راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: شەوی رابردو لە گەڕەكی سەرچنار لە شاری سلێمانی لە روداوێكدا هاوڵاتییەک بە فیشەک كوژرا و تۆمەتبار هەڵات، دەستبەجێ‌ هێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی روداوەكە و لێكۆڵینەوە بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد.

ئەمەش هەیە: سەرەنجام توانرا لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییــەوە لەماوەی كەمتر لە هەشت کاتژمێردا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.

زیاتر: لە ئێستادا تۆمەتبار ( خ، ئ، م ) لەدایكبوی 1972 بەبڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و دانی بە تاوانەكەیدا ناوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا