بابەتە سەرەکییەکە: وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند،
تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرزی دووەم چوار تاقیكردنه‌وه‌یان پێش جه‌ژنی نه‌ورۆز و
چوار تاقیكردنه‌وه‌ی دیكه‌ش له دوای جه‌ژنی نه‌ورۆز ئه‌نجامده‌درێت.
راگەیەندراوی فەرمی: به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان كه ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی په‌روه‌رده‌ی
كردوه، رایگه‌یاندوه، "سه‌رجه‌م قوتابخانه حكومی و ناحكومییه‌كان ئاگادار
بكه‌نه‌وه كه پابه‌ندبون به ساڵنامه‌ی خوێندنه‌وه تاقیكردنه‌وه‌ی حكومییه‌كان
گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت.''
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكراوە: رۆژانی 4، 6، 8، 9ی مانگی (ئازار/3) تاقیكردنه‌وه‌ی
تیادا ئه‌نجامده‌درێت بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ و چوار ڕۆژی دیكه له دوای جه‌ژنی نه‌ورۆز
ده‌بێت.
باس لەوەشکراوە: ئه‌و چوار رۆژه‌ی له‌دوای نه‌ورۆز كه تاقیكردنه‌وه‌ی تیادا
ئه‌نجامده‌درێت بریتین له رۆژه‌كانی 24، 25، 26، 27ی مانگی ئازار و تاقیكردنه‌وه‌كان
ته‌واو ده‌كرێن.