بابەتە سەرەکییەکە: دۆناڵد
ترەمپ جەخت لەوەدەکاتەوە کە پارێزگاری لە خاکی ئۆکرانیا دەکات.
چی وت: دۆناڵد ترەمپ
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا رایگەیاند: من تاکە سەرۆکم کە ئامادە نیم
هیچ بەشێک لە خاکی ئۆکرانیا بدەمە ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی روسیا.
زیاتر: دیموکراتە
لاوازەکان رەخنەم لێدەگرن و میدیا ساختەکانیش هەرچییەک ئەوان بیڵێن بڵاویدەکەنەوە،
لە دانیشتنی داهاتومدا لەگەڵ کۆنگرێس هەمو شتێک رون دەکەمەوە.
بیرخستنەوە: هەفتەی رابردو
دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی ەگەڵ ڤۆڵۆدیمێر زێلنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا کۆبوەوە و لە
کۆبونەوەکەدا هێرشی توندی کردە سەر سەرۆکە ئۆکرانییەکە و گفتوگۆی توند لەنێوانیان
دروست بو.