نرخی وانە تیۆری و پراکتیکییەکان لە نوسینگەکانی شۆفێری بڵاوکرایەوە

کوردستان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان نرخی وانە تیۆری و پراکتیکییەکانی لە نوسینگەکانی راهێنان و فێرکردنی شۆفێری دیاریکرد.

چی تر: لە نوسراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا هاتوە: نرخی وانەکان بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری جۆری (B) بە رەچاوکردنی بارودۆخی دارایی هاوڵاتییان بۆ ساڵی 2025 جێگیرکراوە.

زیاتر: بۆ هەر وانەیەکی تیرۆی 45 خولەکی تەنها بڕی سێ هەزار دینار دەبێت و بۆ هەر وانەیەکی پراکتیکی یەک کاتژمێری تەنها بڕی 20 هەزار دینار دەبێت.

ئەمەش هەیە: پێویستە تەواوی نوسینگەکانی فێرکردنی شۆفێری پابەندبن بەو نرخانەی دیاریکراون و دەبێت فێرکردن بەو میکانیزمە بێت کە لە رێنمایی ژمارە 12ی ساڵی 2024 دیاریکراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا