توركیا ئامادەیە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم

جیهان 1 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: تورکیا پشکنینەکانی بۆ بۆری نەوتی هەرێمی كوردستان تەواو کردوە و ئێستا ئامادەیە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت لە بەندەری جەیهانەوە.

لێدوانی فەرمی: باسم محەمەد خزەیر بریكاری وەزارەتی نەوتی عیراق بۆ كاروباری نەوت رایگەیاند، توركیا عێراقی ئاگاداری كردووەتەوە بۆری نەوت بۆ بەندەری جەیهان ئامادەیە بۆ گواستنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان و پشكنین بۆ هەناردەكردنی نەوت كراوە و تەواو بووە.

ئەوەشی وت: وەزارەتی نەوت هەموو ئەركەكانی جێبەجێ كردووە، چاوەڕێی هەرێمیش دەكەن بۆ دیاریكردنی وادەیەك بەمەبەستی هەناردەكردنی 185 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا.

ئاماژەی بەوەشکرد: هەمواركردنی یاسای بودجە حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەند دەكات بە رادەستكردنی بەرهەمی نەوتی خۆی بە كۆمپانیای  سۆمۆ.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا