بابەتە سەرەکییەکە: پەکین ئامادەیی دەربڕیوە بۆ هەر جۆرە شەڕێک
بەرامبەر ئەمەریکا.
زانیاریی گشتی: لە بەرامبەر هەنگاوێکی نوێی ترەمپ بۆ سەپاندنی باجی
بازرگانی زیادە بەسەر چیندا، باڵیۆزخانەی چین لە واشنتۆن ئاشکرایکرد: ئەگەر
ئەمەریکا شەڕی دەوێت، ئەوا ئێمە ئامادەین بۆ شەڕ، جا بازرگانی بێت یان هەر جۆرە
شەڕێکی تر.
چی تر: بیانوەکانی ترەمپ بۆ سەپاندنی باجی زیادە بەسەر کاڵاکانی پەکیندا
لاوازن و هۆشداری دەدەین لەوەی پێویستە واشنتۆن بەشێوەیەکی یەکسان مامەڵە لەگەڵ
کاڵاکانی چین بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوابەدوای گەڕانەوەی بۆ سەر کورسی دەسەڵات،
دۆناڵد ترەمپ دو جار بە رێژەی %10 باجی بەسەر ئەو کەلوپەلە
چینییانەدا سەپاندوە کە هەناردەی ئەمەریکا دەکرێن.