بابەتە سەرەکییەکە: لە
دانوستانەکانی داهاتوی روسیا و ئەمەریکادا، پرسی ئەتۆمی ئێرانیش دەخرێتە سەر مێزی
گفتوگۆ.
کێ وتی: دیمتری پێسکۆڤ
وتەبێژی کۆشکی کرێملینی روسیا رایگەیاند: لە دانوستانەکانی رابردوشدا مۆسکۆ و
واشنتۆن راوێژیان کردوە سەبارەت بە تاران.
چی تر: پێشبینی دەکەین لە
داهاتوشدا لەگەڵ ئەمەریکا گفتوگۆی جیاواز تایبەت بە پرسی ئەتۆمی ئز تایبەت بە پرسی
ئەتۆمی ئێران ئەنجام بدەین و پێشنیارمان کردوە ئەم بابەتە تەوەرێکی جیاواز بێت لە راوێژ
و دانوستانەکانی داهاتومان.
پێشتر: ناوبراو ئاشکرایکردبو:
روسیا پێیوایە تاران و واشنتۆن دەبێت هەمو کێشەکانیان لە رێگەی دانوستانەوە
چارەسەر بکەن و بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەین هاوکاری پێشکەش بکەین.