بابەتە سەرەکییەکە:
کەمێک پێش ئێستا کۆبونەوەی سێ قۆڵی نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق، وەزارەتی سامانە
سروشتییەکان و کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان (ئەپیکور) کۆتایی هات.
چی تر: زانیارییەکان
ئەوە ئاشکرا دەکەن، لایەنەکانی کۆبونەوەکە لەسەر هیچ تەوەرێک نەگەیشتونەتە
رێککەوتن و کۆبونەوەکەی نێوانیان بەبێ ئەنجام کۆتایی هاتوە.
پێشتر: ئاژانسی رۆیتەرز
بڵاویکردبوەوە، گفتوگۆکان بەهۆی ناکۆکییەکانی نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و
کۆمپانیاکانی نەوت لەسەر مەرجەکان، دواکەوتوە.