کەلار...کرێکارێک لە کاتی کارکردن گیانی لەدەستدا

کوردستان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: لەکاتی کارکردندا کرێکارێکی تەمەن 50 ساڵان لە بینایەکی  کەلار کەوتە خوارەوە و گیانی لە دەستدا.

کێ وتی: عەلی جەمال ، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە گەڕەکی سیروانی قەزای کەلار کرێکارێک لە کاتی کارکردندا کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.

ئەوەشی وت: کرێکارەکە ناوی لەدایکبووی ساڵی 1975 بووە دانیشتووی شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستانە.

زیاتر:  وتەبێژی پۆلیسی کەلار ئەوەشی خستەروو، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراوە و، پۆلیس لەسەر رووداوەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا