هەڵەبجە.. زەوی بەسەر کەسوکاری شەهیدانی کیمیاباران دابەشدەکرێت

کوردستان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆکایەتی شارەوانی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، رۆژی دووشەممە، زەوی بەسەر كەسوكاری شەهیدانی کیمیاباران دابەش دەكرێت.

راگەیەندراوی فەرمی: سەرۆکایەتی شارەوانی پارێزگای هەڵەبجە، بڵاویكردەوە: ئاگاداری کەس و کاری سەربەرزی شەهیدانی کیمیاباران دەکەین ئەوانەی لەم لیستەی خوارەوە ناویان هاتوە رۆژی دووشەممە 10ـی 3، کاتژمێر 9:00ـی بەیانی، لەسەرۆکایەتی شارەوانی ئامادەبن.

بۆ چی: بۆ وەرگرتنی زەوییەکانیان، هەروەها پێویستە کەسی ئامادەبو هەریەکە لە هەویەی شەهیدان، کارتی نیشتمانی یاخود تەسکەرەی پێ بێت.

زیاتر: سەرجەم وارسی شەهیدان سودمەند دەبن لە وەرگرتنی زەوی، بە مەرجێک پێشتر وەکو وارسی شەهید لە وەرگرتنی زەوی سودمەند نەبوبن، هەروەها زەویەكان بە شێوەی تیروپشک دابەش دەكرێن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا