بابەتە سەرەکییەکە: ئەمشەو یەکەم بەرنامەی ''لە
تاڤییەوە'' لەسەر شاشەی کەناڵی بی ئێم سی بەخشدەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ''لە تاڤییەوە'' بەرنامەیەکی
تایبەت بە مانگی رەمەزانی پیرۆزە لەسەر شاشەی بی ئێم سی ئەمشەو کاتژمێر 8:00 یەکەم ئەلقەی لەلایەن پێشکەشکار ''دانیار
دلاوەر'' پێشکەش دەکرێت.
زانیاری زیاتر: رێکخراوی'' تاڤی'' لە رێگەی
بەرنامەکەوە چەندین هاوکاری مرۆیی پێشکەش بەو خێزانانە دەکات کە هەژار و کەمدەرامەتن.
زیاتر: یارمەتییەکان بریتین لە دابینکردنی
کرێی شەش مانگی ئەو خێزانانەی کرێچین هاوکات، سڕینەوەی قەرزی ماركێتەكان و دابینكردنی كەرەستەی پێویستی كارەبایی
ناوماڵ، لەپاڵ یارمەتییەکانی دیکە پاكێجی خواردنی یەك مانگ بۆ هەرخێزانێک دابین
دەکرێت.