دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: نەورۆز سیمبولی ئاشتی و پێکەوەژیانە

درێژتر لە هەواڵ پێش 1 هەفتە

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: دەرباز کۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی یەكێتی بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی پەیامێكی بڵاوكردەوە.

پەیامی فەرمی: دەرباز کۆسرەت رەسوڵ رایگەیاند؛ بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و گەلی کوردستان دەکەم.

ئەمەشی وت: لەم بۆنە نیشتمانییەدا بە دەرفەتی دەزانم، دوپاتی بکەینەوە ئێمەی کورد پێویستمان بە یەکڕیزی زیاترە لەپێناو گەیشتن بە ئامانجە رەواکانی میللەتەکەمان، بۆ ئاسودەکردنی گیانی شەهیدانی ئەم نیشتمانە جگە لە گیانی برایەتی و یەک پەیامی نیشتمانی هیچ دەرفەتێکی ترمان لەبەردەمدا نییە.

زیاتر: نەورۆز پەیامی سەرکەوتن و ئازادییە بەسەر زوڵم و ستەمدا، سیمبولی ئاشتی و برایەتی و پێکەوەژیانە، سەرەتایەکی نوێی ڕۆژمێری نەتەوەکەمانە، هیواخوازین جەژنی نەورۆز ببێتە هەوێنی یەکڕێزی و تەبایی و نوێبوونەوە بۆ گەلی کورد.

زیاتر: بە گەشبینیەوە بەرەو ئایندەیەکی باشتر هەنگاوبنێین لەپێناو مانەوەی ئارامی و سەقامگیری و خزمەتکردنی کوردستانیان و پاراستنی دەستکەوتەکانمان، نەورۆزتان پیرۆزبێت و کوردستان هەمیشە پارێزراو بێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا