مۆ|

کەشناسی: بەفر و باران دەبارێت

کوردستان 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان هەور دەبێت، پێشبینی دەكرێت لە ناوچەكانی باكور و رۆژهەڵاتی هەرێم وەک (پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە و پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سۆران و ئیدارە ی گەرمیان) نمە باران و بارانی مامناوەند ببارێت بە تایبەت لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ، هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنوریەكانی باكور و رۆژهەلاتی هەرێم ئەگەری كەمێک بەفر بارین هەیە  و پلەکانی گەرما بە نزیکەی 2 – 4 پلە نزمدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

زیاتر: سبەی شەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە سنوری پارێزگای دهۆک كەمێك نمە باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییە سنوریەكانی باكور ئەگەری كەمێک بەفر بارین هەیە، پەلەکانی گەرماش نزیکدەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

چی تر: بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی؛

هەولێر: 17 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 15 پلەی سیلیزی

دهۆک: 17 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 17 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 15 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 15 پلەی سیلیزی

سۆران: 15 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 5 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 24 پلەی سیلیزی

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا