"ئێران دەستی گەیشتوە بە زانیاری سەبارەت بە ناوەندە هەستیارەکانی ئیسرائیل"

درێژتر لە هەواڵ 4 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: میدیایەکی ئیسرائیل بانگەشەی ئەوە دەکات، کە ئێران دەستی بە زانیاریی تایبەت بە ناوەندە هەستیارەکانی تەلئەبیب دەگات.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە چەند رۆژی رابردودا ئیسرائیل دەستگیرکردنی هاوڵاتییەکی تەمەن 65 ساڵی بە ناوی ئیڤارد یۆسپۆف بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئێران راگەیاند.

سەرچاوە: تۆڕی میدیایی کەناڵ7ی ئیسرائیل لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردوە: اوبراو لە لێکۆڵینەوەکاندا دانی بەوەدا ناوە کە پەیوەندی لەگەڵ کەسێکی تردا هەبوە کە وەک هاوڵاتییەکی ئازەربایجانی خۆی ناساندوە و لە دوبەی دەژی و وێنەی ژمارەیەکی زۆر لە ناوەندە هەستیارەکانی ئیسرائیلی گرتوە و بۆ ئەو کەسە نەناسراوەی ناردوە، لە بەرامبەریشدا دراوی ئەلیکترۆنی وەرگرتوە.

چی تر: بەشێک لەو زانیارییانەی رێگە بە بڵاوکردنەوەیان دراوە دەریدەخەن، یۆسپۆف وێنەی بنکەکانی سوپای ئیسرائیل، بەندەری حەیفا، پاڵاوگەی حەیفا و ناوەندەکانی لێکۆڵینەوەی ئەتۆمی گرتوە و بۆ خاوەن کارەکەی ناردوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا