بابەتە سەرەکییەکە: چاوەڕێ دەکرێت پێش جەژنی
رەمەزان بەغدا موچەی مانگی ئازاری فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت.
کێ وتی: شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی
دارایی خولی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیای فەرمی یەکێتی راگەیاند، ''وردبینی
لیستی موچەی مانگی ئازاری فەرمانبەرانی هەرێم دەستیپێکردووە و چاوەڕێ دەکرێت لە دوو
رۆژی داهاتوودا وردبینییەکە تەواو بکرێت و بەوپێیەی گۆرانکاریی گەورە لەلیستەکەدا
نەکراوە، پێناچێت هیچ کێشەیەک بۆ ناردنی موچە دروستبکرێت".
ئەوەشی وت: " ئەگەر بەغدا تەرازوی
پێداچوونەوە و داهاتی نانەوتی، نەکاتە کێشە ئەوا دوای تەواوبوونی وردبینی راستەوخۆ
موچە دەنێرێت.''