بابەتە
سەرەکیەکە: وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، دڵنیام کەس بیر لە هێرشکردنە
سەر ئێران ناکاتەوە، چونکە ئاشنان بە ئەنجامەکانی.
لێدوانی
فەرمی: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی کۆمەڵەی مانگی سوری ئێرانی
کرد رایگەیاند؛ دڵنیام شەڕ رونادات، چونکە ئێمە ئامادەکاریی تەواومان بۆ ئەم دۆخە
کردوە، ئەگەر ئامادەکاریمان نەبێت، شەڕ بەسەرماندا دەسەپێندرێت.
زیاتر:
دڵنیام کەس تەنانەت بیر لە هێرشکردنە سەر ئێران ناکاتەوە، چونکە ئاشنان بە
ئەنجامەکانن و دەزانن کە بەشە جیاوازەکان بە هێزی چەکدار، هێزی فریاگوزاری، حکومەت
و تواناکانی خەڵکەوە هەمو ئامادەکارییەکی تەواویان هەیە و ئەم ئامادەییەش
پارێزبەندیمان بۆ دروست دەکات.