بابەتە سەرەکییەکە: وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە،
لە ئەمڕۆوە پڕۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەستپێدەکات و بۆ ماوەی مانگێک بەردەوام
دەبێت.
لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژارنەکانی عێراق
رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە دەستدەکرێت بە پرۆسەی دەرهێنان و تازەکردنەوەی کارتی
دەنگدەران بۆ ئەو مەبەستەش یەک هەزار ناوەند کراونەتەوە و ماوەی مانگێک بەردەوام
دەبێت.
ئەوەشی وت: پرۆسەی تۆماری دەنگدەران بریتییە لە پڕۆسەی دەرهێنان و نوێکردنەوەی
کارتی دەنگدان و تۆمارکردنی ناوی ئاوارەکان و تۆمارکردنی هێزە ئەمنییەکان.
زیاتر: پڕۆسەکە گواستنەوەی ناوی دەنگدەران لە پارێزگایەک بۆ پارێزگایەکی
دیکە لەخۆدەگرێت هاوکات، ئەو کەسانەی هاوسەرگیرییان کردووە کارتەکانیان گۆڕانکاری
تێدا دەکرێت ناوی ئەو کەسانەش لادەبرێت کە لە ژیاندا نەماون.