بابەتە سەرەکییەکە: وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق رایگەیاند، ئەو نەخۆشانەی بۆ وەرگرتنی
چارەسەر روو لە دەرەوەی وڵات دەکەن ژمارەیان بە رێژەی 60٪ کەمیکردووە.
لێدوانی فەرمی: ساڵح مه‌هدی حه‌سناوی، وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق رایگەیاند،
ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی رابردوو ژمارەی ئەو نەخۆشانەی بۆ وەرگرتنی چارەسەر دەچنە
دەرەوەی وڵات بە ڕێژەی 60٪ کەمیکردووە، ئەمەش
دەستکەوتێکی گرنگە بۆ عێراق.
ئەوەشی وت: لە ناوخۆی وڵات‌دا له‌لایه‌ن تیمه پزیشكییه بیانییه‌كانه‌وه نزیکەی 900 نەخۆش چارەسەرکراون، 435 نه‌خۆش
ناوه‌نده‌كانی ته‌ندروستییان بە سەلامەتی به‌جێهێشتوه.
ئاماژەی بەوەشکرد: وەزارەتەکەیان پلانی باشتری هەیە بۆ نەهێشتنی وەرگرتنی چارەسەرییەکان لە دەرەوەی وڵات، ئه‌ویش
له‌رێگه‌ی باشتركردنی خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كان له نه‌خۆشخانه حکومییەکان.