ستران عەبدوڵڵا: کەرکوک بڕبڕەی پشتی یەکێتی و دۆزی سیاسی کوردستانە

درێژتر لە هەواڵ 4 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی دەڵێت، کەرکوک بۆ سیاسەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڕبڕە پشتی دۆزی سیاسی کوردستانە لە عێراق.

لێدوانی تایبەت: ستران عەبدوڵڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی رایگەیاند، دیداری یەکێتی لە هەموو ناوچەکانی کوردستان گرنگە بەتایبەت لە کەرکوک، چونکە کەرکوک بۆ سیاسەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڕبڕە پشتی دۆزی سیاسی کوردستانە لە عیراق.

ئەوەشی وت: دیداری یەکێتی ئەزمونێکی نایابی حزبیە لە کوردستان و عێراق، چونکە دیدارەکە باس لە چارەنووسی حزب دەکات و لایەنی گەشەپێدان و پێشخستنی تاوتوێدەکات، پاشان راسپاردەکانی لە کۆبوونەوەی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی بڕیاری لەسەر دەدرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد: ''پرسی کورد لە رۆژئاوا و باکور بەرە و چارەسەری ئاشتی دەڕوات و یەکێتی بۆچوونی خۆی هەیە و بەتایبەت بافڵ تاڵەبانی لەو پرسانەدا رۆڵێکی گرنگ دەگێرێت، لەسەر رێبازی سەرۆک مام جەلال هەوڵێکی زۆر هەیە بۆ نێوەندگیری و دانوستان، بۆ ئەوەی پرسی کورد لەو بەشەی کوردستان چارەسەر بکرێت.''

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا