بابەتە سەرەکییەکە: سەرۆک کۆماری عێراق و ئەمینداری یەكگرتووی ئیسلامی لە
سلێمانی کۆبونەوە.
کێ وتی: سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری یەكگرتووی ئیسلامی رایگەیاند، ئەمڕۆ
سێشەممە لەگەڵ لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی
مەكتەبی سیاسی لە بارەگای یەکگرتووی شاری سلێمانی کۆبونەوە.
ئەوەشی وت: لە دیدارەكەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی سیاسی ناوچەكە و عێراق
و هەرێمی كوردستان كرا، جەخت لەوەکرایەوە پێویستە سەرۆك كۆمار رۆڵی كاریگەری خۆی لە
چارەسەری كێشەی ریشەیی موچە و مافە دەستوورییەكانی گەلی كوردستان ببینێت.
زیاتر: ئەمینداری گشتی یەكگرتوو هەر لە کۆبونەوەکەدا جەختی لەوەکردەوە، پێویستە سەركردە سیاسییەكانی عێراق
لە ئاستی مامەڵەکردندابن لەگەڵ گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە.