راگەیەندراوێک لە وەزارەتی داراییــەوە سەبارەت بە موچەی مانگی سێ

کوردستان 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رێکارەکانی ناردنی تەمویلی موچەی مانگی ئازار تەواو کراون و سبەی پارەکە دەخرێتە سەر هەژماری بانکیمان.

راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە؛ کەمێک لەمەوبەر سەرجەم رێکارەکانی ناردنی تەمویلی موچە کە بڕەکەی 954 ملیار و 880 ملیۆن 467 هەزار و 779 دینارە، وەک تەمویلی موچەی مانگی ئازاری موچەخۆران و فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە تەواو کرا.

زیاتر: بڕیارە سبەینێ چوارشەممە، پارەکە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا