دوای 12 کاتژمێر دانوستان روسیا و ئەمەریکا نەگەیشتنە رێککەوتن

درێژتر لە هەواڵ 4 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: دوای 12 کاتژمێر لە گفتوگۆ و دانوستان مۆسکۆ و واشنتۆن نەگەیشتنە هیچ رێککەوتنێک.

کێ وتی: ڤلادیمێر چیژۆڤ جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنەی بەرگری و ئاسایشی ئەنجومەنی فیدراسیۆنی روسیا رایگەیاند: بەهۆی هەڵوێسەتەکانی ئۆکرانیاوە هیچ رێککەوتن و بەیاننامەیەکی هاوبەش بونی نەبوە.

لەلایەکی ترەوە: بەرپرسانی کیێڤ بانگەشەی ئەوە دەکەن، مۆسکۆ بە رونی گرنگی بە ئاشتئی نادات و بەردەوامە لە هێرشە فراوانەکانی لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە بۆ سەر ئۆکرانیا.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرپرسانی روسیا و ئەمەریکا لە هۆتێل ریتز کارڵتۆن لە ریاز کۆبونەوە و وتووێژیان ئەنجامدا، هەمان ئەو شوێنەیە کە شاندی ئەمەریکا تیایدا لەگەڵ بەرپرسانی ئۆکرانیا کۆبوەوە.

پێشتر: روسیا و ئەمەریکا لەبارەی ئاگربەستێکی 30 رۆژی سەبارەت بە شەڕی ئۆکرانیا بەشێوەی سەرزارەکی رێککەوتبون و ئەوەی مابو پەسەندکردنی مەرجەکانی پوتین بو بۆ ئەو مەبەستە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا