بابەتە سەرەکییەکە:
دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمەریکا ئاماژە بەوەدەکەن، چین گەورەترین مەترسی سەربازی و
ئەلیکترۆنی بۆ سەر وڵاتەکەیان دروست دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەڵسەنگاندنێکی
ساڵە بە شێوەی راپۆرت لەلایەن دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمەریکاوە بڵاوکراوەتەوە و تیایدا
هاتوە: چین خاوەنی توانای لێدانە لە ئەمەریکا بە چەکی ئاسایی و لە رێگەی هێرشە
ئەلیکترۆنییەکانیشەوە دەتوانێت بچێتە ناو ژێرخانی وڵاتەکەمانەوە.
زیاتر بزانە: پەکین دەتوانێت
سەرچاوەی بۆشاییە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا بە ئامانج بگرێت و تاوەکو ساڵی 2030
واشنتۆن وەک پێشەنگی جیهان لە بواری زیرەکی دەستکرد لەسەر تەختی پادشایەتی لاببات.