سود|

بافڵ جەلال تاڵەبانی: کەرکوک دەکەین بە ئارامترین و جوانترین شاری عێراق

کوردستان 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەردانی شاری کەرکوکی کرد.

چی تر: بافڵ جەلال تاڵەبانی لەناو ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییانی کەرکوک رایگەیاند: کەرکوک شارێکی کوردستانییە و شاری هەمو پێکهاتەکانە، کەرکوک دڵی کوردستان و یەکێتییە.

زیاتر: هەمو جارێک وەکو ئەوەی کێشەیەکی گەورە بێت باسی کەرکوک دەکەن، کەرکوک کێشە نییە و دڵی هەمو عێراقە، ئێمە پارێزگارێکمان بۆ ئەو شارە ناردوە تاوەکو خزمەتی هەمو پێکهاتەکانی شارەکە بکات.

ئەمەش هەیە: وادەکەین بەشێوەیەک باسی کەرکوک بکرێت کە نمونەی پێکەوە ژیانە، کەرکوک دەکەین بە پاکترین، جوانترین و ئارامترین شار لە عێراق.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا