کەی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە؟

کوردستان 23 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بەگوێرەی پێشبینییەکانی گەردونناسێکی کورد، یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، رۆژی یەکشەممە 30 ـی ئازاری 2025 دەبێت.

لێدوانی فەرمی: سالار حاجی عەلی، شارەزا لە بواری کەشناسی و گەردونناسی رایگەیاند؛ جەژنی رەمەزان دەکەوێتە 30ـی ئازاری ئەمساڵ، چونکە رۆژی 29ـی ئازار لە کاتژمێر13:57 دوای نیوەڕۆ مانگ نوێ دەبێتەوە و لە کاتژمێر 18:05 لە 01%ـیی هیلالی مانگ دەرئەکەوێت.

زیاتر: سالار حاجی ئاماژەی بەوەشکرد، 23 خولەک پێش بانگی ئێوارە بەکاتی هەولێر مانگ بە نوێبونەوەی 01%ـی هیلالی دەبینرێت، ئەمەش واتە مانگی رەمەزانی ئەمساڵ 29 رۆژە و 30 ئازار دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزی ئەمساڵ.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا