بابەتە
سەرەکیەکە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لەبارەی روداوەکەی شه‌وی رابردوی گوندی گرێزەی سەر بە قه‌زای سه‌یدسادق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
راگەیەندراوی
فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند؛ دوای ئه‌وه‌ی كاتژمێر
11:10 خوله‌كی شه‌وی رابردو، هێزه‌كانی پۆلیس ئاگاداركرانه‌وه له روداوێكی
ته‌قه‌كردن له ماڵێكی گوندی گرێزه‌ی سه‌ر به قه‌زای سه‌یدسادق، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی
بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادق گه‌یشتنه شوێنی روداوه‌كه.
ئەمەش
هەیە: به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانی پۆلیس ده‌ركه‌وت كه به‌هۆی كێشه‌ی
خێزانییه‌وه یه‌كێک له‌ئه‌ندامانی خێزانه‌كه به ناوی (به‌شیر سالار محمد له‌دایكبوی
1998) به‌چه‌كی جۆری كڵاشینكۆف ده‌ستڕێژی له‌ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی كردوه
كه پێكهاتون له باوک و دایكی، دوو خوشک و برایه‌كی كوشتوه، دواتر خۆشی كوشتوه.
زیاتر:
له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌ڵگه‌ی تاوانه‌وه كه‌شف و هێڵكاری بۆ شوێنی روداوه‌كه
ئه‌نجامدراو سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌كان كۆكرانه‌وه و ده‌ستبه‌ر ئه‌و چه‌كه‌دا گیرا كه
تاوانه‌كه‌ی پێ ئه‌نجامدراوه، هه‌روه‌ها ته‌رمه‌كان بۆ پزیشكی دادوه‌ری
گواسترانه‌وه.
چی تر:
به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ روداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و
لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیس به‌رده‌وامه بۆ ئاشكراكردنی هۆكاری روداوه‌كه.
كوژراوه‌كان
پێكهاتون لە؛
- سالار
محمد عه‌بدولكه‌ریم له‌دایكبوی 1970.
- نیهاد
قادر ساڵح له‌دایكبوی 1975.
- سیما
سالار محمد له‌دایكبوی 2005.
- سه‌هه‌ند
سالار محمد له‌دایكبوی 2015.
- یارا
سالار محمد له‌دایكبوی 2018.
- به‌شیر
سالار محمد له‌دایكبوی 1998 (بكوژ).