ئەمڕۆ شەممە جارێكی دیكە نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەكی دیكەی تۆماركرد و لە بەرزیدا مایەوە.
بەپێی داتاكانی پەیوەست بە بازاڕی نرخی نەتەوە، ئەمڕۆ نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەكی دیكەی تۆماركرد و نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 89 دۆلار و 50 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی تەكساسی ئەمریكا 83 دۆلار و 85 سەنته
هەروەها، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی تەكساسی ئەمریكا بە 83 دۆلار و 85 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
ئەم ناجێگیرییە و بەرزبوونەوە بەردەوامەی نرخی نەوت پەیوەستە بە ئاڵەنگارییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ململانێیەكانی نێوان ئیسڕائیل و چەكدارانی حەماسەوە.