کۆرتوا دەگەڕێتەوە

وەرزش پێش 2 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

تیبۆ کۆرتوا گەڕاوەتەوە بۆ مەشق و راهێنانەکان و ئەنچیلۆتیش هەواڵێکی دڵخۆشکەر بە هاندەرانی یانەکەی دەدات.

تیبۆ کۆرتوای بەلجیکی و گۆڵپارێزی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی ماوەی چەند رۆژێکە گەڕاوەتەوە بۆ راهێنانەکانی یانەکەی و پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا بە تەواوی ئامادەبێت بۆ یاریکردن.

یاریکردنی کۆرتوا بەرامبەر یانەی بایرن میونش یەکێکە لەو بژاردانەی لەبەردەستمدان

لەوبارەیەوە کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید ئاشکرایکرد:" چاودێری بارودۆخی هەردوو یاریزان تیبۆ کۆرتوا و ئیدێر میلیتاو دەکەین و یاریکردنی کۆرتوا بەرامبەر یانەی بایرن میونش یەکێکە لەو بژاردانەی لەبەردەستمدان".

رۆژی سێشەممە 30ی نیسان، یانەی ریاڵ مەدرید لە میانەی یارییەکانی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لەسەر یاریگای ئالیانز ئەرینا دەبێتە میوانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی.

تیبۆ کۆرتوا لەکاتی ئامادەکارییەکانی یانەکە و پێش دەستپێکردنی ئەم وەرزە تووشی پێکانێکی قورس بوو، چاوەڕوان دەکرا بەوهۆیەوە تاوەکو کۆتایی وەرز توانای گەڕانەوەی بۆ یاریکردن نەبێت، بەڵام وا دەردەکەوێت بەر لەو وادەیەی بۆی دیاریکرابوو چاکبووەتەوە.

ناوبراو بە یەکێک لە پایە سەرەکییەکانی سەرکەوتنەکانی یانەکەی دادەنرێت و ساڵی 2022 ئاستێکی بێ وێنەی پێشکەشکرد و بە وتەی چاودێران، یەکێک بوو لە هۆکارە سەرەکییەکانی بەدەستهێنانی چامپیۆنسلیگی ئەو وەرزە لەلایەن ریاڵ مەدریدەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا