"سیستمی بەرگری ئاسمانی و دژە مووشەک بۆ کۆرمۆر دادەنرێت"

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

شاندێکی حکومەتی عێراق سەردانی کێڵگەی کۆرمۆری کرد و ئاشکرایکرد، لە هەوڵی دابینکردنی سیستمی بەرگری ئاسمانی و دژە مووشەکدان بۆ کێڵگەکە.

پەیامنێری BMC راگەیاند:" لە ئێستادا کارەکان لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر راگیراون و هۆشداری دراوەتە کارمەند و کرێکارەکانی ئەو کێڵگەیە کە لە ئەگەری روودانی هەر حاڵەتێکی نەخوازراودا رووبکەنە شوێنی پارێزراو کە بۆیان دابینکراوە".

لە نزیکەوە چاودێری شوێنی رووداوەکەی دوێنێ هەینی کرد

ئاماژەی بەوەشکرد:" هاوکات کەمێک پێش ئێستا شاندێکی حکومەتی عێراق سەردانی کێڵگەکەی کرد و لە نزیکەوە چاودێری شوێنی رووداوەکەی دوێنێ هەینی کرد".

لەگەڵ کۆمپانیایەکی بیانی گفتوگۆ کراوە 

باسی لەوەشکرد:" دوای بەسەرکردنەوەی کێڵگەکە شاندەکەی عێراق رایگەیاندووە، لەگەڵ کۆمپانیایەکی بیانی گفتوگۆ کراوە سەبارەت بەوەی سیستمی بەرگری ئاسمانی و دژە مووشەک بۆ کێڵگەکە دابینبکرێت، هەروەها قسە لەگەڵ بەرپرسانی عێراقیش دەکرێت تاوەکو لایەنی ئەمنی کێڵگەکە بەهێزتر بکەن".

دوێنێ هەینی لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ و بەوهۆیەشەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و دووانی دیکەش بریندار بوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا