وەزیری پەروەردەی هەرێم، پلاتفۆڕمێکی لەژێر ناوی (قوتابخانەی
ئەلیکترۆنی) راگەیاند، کە پۆرتاڵێک دەبێت و لەڕێگەی وێبسایتی www.ewane.krd قوتابیان دەتوانن سەردانی بکەن.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ هەر قوتابییەک کۆدێکی تایبەت دروستکراوە کە
دەتوانێت لەوێوە بابەتی وانەکانی خۆی ببینێت کە لە قوتابخانە خوێندوویەتی و تۆمارکراون،
هەروەها مامۆستایانیش ئەکاونتیان بۆ دروستکراوە و دەتوانن لەگەڵ قوتابییەکانیان لە
پەیوەندیدا بن.
هاوکات ئاماژەی بەوە شکرد، پرۆسەکە پرۆسەیەکی
پاڵپشتیکارە (نائیلزامییە)، تیایدا مامۆستا دەتوانێت لەگەڵ قوتابی لە پەیوەندیدا بێت
بەشێوەی گفتوگۆی نووسراو، ڤیدیۆ و دەنگ.
ئەوەشی خستەڕوو، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
لەگەڵ زۆربەی کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن قسە کراوە بۆئەوەی پۆرتاڵەکە بەشێوەیەکی خۆڕایی
(فری) بەردەستبێت، بەشی زۆری کۆمپانیاکانیش ئامادەییان دەربڕیوە ئەو کارە بکەن.